رێباز حەملان: لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی پارە لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات.
رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، عێراق ئامادەكاری دەكات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی خۆیان دابەشبكات و ئێمە بەشێكین لە عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆیە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی نەبوونی پارەی نەختینە نییە و لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات.
هاوكات بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دۆخی دارایی عێراقەوە هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت ئەوا ئابوریی عێراق زەرەرمەند دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group