نەوا-
ئەمرۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی رەسمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێكەوت.
ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەی چەند هەفتەیەكە پلانی گەشتەكەی سودانی بۆ توركیا داڕێژراوە كە خۆی لە بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی باڵای عێراقی-توركی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی دەبینێتەوە.
هەروەها، بڕیارە لە ژمارەیەك كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، سودانی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، گۆڕانكارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان بكات.