نەوا-
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشكردنی جامی دواوەی ئوتومبیل.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، بەپێچەوانەی ڕێنماییەكانی جام ڕەشكردنی ئوتومبیل لە سۆشیال میدیا و ئەو دوكانانەی كە كاری جوانكاری ئوتومبیل ئەنجام دەدەن بڵاوكراوەتەوە بەناو هاوڵاتییاندا كە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) ئاساییە جام ڕەش بكات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوەو قەدەغەیە لەبەرئەوەی ئاستی بینین كەم دەكاتەوە و وەپێویستە بەپێی ڕێنماییەكان كاریان بۆ بكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، شۆفێران و دوكانەكانی جوانكاری ئوتومبیل ئاگادار دەكەنەوە لە كڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی ڕێژە / ستیكەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئوتومبیل دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریشیدا، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆكەكانی هاتووچۆ ئاگاداركراونەتەوە ئامێری پێوەری ڕێژەی جام ڕەشكردن بەكاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكرێت و هەر شۆفێری ئوتومبیلێك پێچەوانەی ڕێنماییەكان ئوتومبیلەكەی جام ڕەش بكات سزا دەدرێت بە بڕی (500000) پێنج سەد هەزار دینار، هەروەها، دەست بەسەرداگرتنی ئوتومبیلەكەی بۆ ماوەی (3) سێ ڕۆژ.