وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرجەم خەرجییەكانی راگرت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەبۆنەی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ، خەرجیی سەرجەم وەزارەتەكان رادەگیرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریارییەكان و گەیاندنیان بە وەزارەت، بڕیاردرا بە راگرتنی سیستمی ئەلیكترۆنیی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان.
هەر بە گوێرەی نووسراوەكە، بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكان، جگە لە مووچە، پێشینەی خەرجكراوی مانگانە، كرێی مانگانەی خاوێنكردنەوە و خواردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group