رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتەكەی سودانی تاوتوێ دەكرێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە، كە بەهۆی بەردەوامی بنبەستی سیاسی و كێشەی دارایی، سیناریۆی درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ماوەی ساڵێك خراوەتە بەرباس. 
بە گوێرەی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی"شەرقولئەوسەت"  ، ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕیوە و لایەنەكان نەیانتوانیوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێكبكەون، گرفتەكان كاتێك ئاڵۆزتر بوون كە نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرا، بەڵام ڤیتۆی توندی ئەمریكای كەوتە سەر و دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە مامەڵە لەگەڵ حكومەتێك ناكات مالیكی سەرۆكایەتی بكات.
لە ڕاپۆرتەكە باس لەوەشكراوە، كە ئەم بارودۆخە عێراقی خستووەتە ناو قەیرانێكی دارایی قووڵەوە، بە جۆرێك وەزارەتی دارایی بۆ سێیەم مانگی لەسەریەك نەیتوانیوە لە كاتی خۆیدا مووچەی 8 ملیۆن مووچەخۆر و خانەنشین دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group