پارێزگاری كەركوك: كێشەی گەڕەكی نەورۆز چارەسەر بوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو خانوانەی لە گەڕەكی نەورۆز كە لەلایەن سوپای عیراقەوە دەستیبەسەردا گیرابو گەڕاندمانەوە بۆ ئەوانەی پێشتر لێی نیشتەجێبون و بەتەواوەتیش سوپامان لەم گەڕەكە كشاندەوە بۆ شوێن و سەربازگەكانی خۆیان.
باسی لەوەشكرد، وەك ئیدارەی پارێزگای كەركوك كاروباری ئەو خانوانە كە لە راستیدا موڵكی دەوڵەتە دەگرنە ئەستۆو لەمەودوا لە دەستی ئەواندا دەبێت و ناهێڵن هیچ ماڵێك زەرەرمەند بێت، لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆیان كردوە كە ئیدارەی ئەو خانوانە بۆ پارێزگای كەركوك دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group