نەوا-
لیژنەی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی رابەری پێشوی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتو رێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاكسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی و ئەندامانی خێزانەكەی دەستپێدەكات و سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو كراون.
ئاماژەشیكردوە، بەپێی پلانێكی ئامادەكراو لە رۆژانی 4 و 5/7ی سەرەتای مانگی داهاتو رێوڕەسمەكە لەمەزاری ئیمام خومەینی لە تاران ئەنجام دەدرێت، رۆژانی دواتر لە ناو شاری تاران رێوڕەسمێكی جەماوەری بۆ ماڵئاواییكردن بەڕێوەبچێت.
راشیگەیاندوە كە لە رۆژی 7/7 تەرمەكە دەبرێتە شاری قوم و پاشان لەشاری مەشهەد دوایین ماڵئاوایی لە تەرمەكە دەكرێت و هەر لەو شارە بەخاكدەسپێردرێت.