مەرجی گواستنەوەی گەنم بۆ جوتیارانی سلێمانی رادەگەیەنرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
 سایلۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی نزیكبونەوەی پرۆسەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2026 بە بە جوتیاران رادەگەیەنن ئەمساڵ سەرەگرتن بەشێوەی ئەلكترۆنی دەبێت و پێویستە پێشوەختە جوتیار خۆی تۆمار بكات لەو لینكەی كەلە داهاتودا بڵاویدەكەنەوە، دەشبێت جوتیار پابەند بێت بەو بەروارەی كە دیاریكراوە بە پێچەوانەوە مافی دەفەوتێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، نابێت هیچ ئوتومبێلێكی بارهەڵگر ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی بەرزكردبێتەوە بەپێچەوانەوە گەنمەكانیان لێوەرناگیرێت، پێویستە سەرجەم ئەو ئوتومبێل و تراكتۆرانەی كە گەنم دەگوازنەوە بۆ سایلۆكان ژمارەیان پێوەبێت بەپێچەوانەوە ناكرێنە ژورەوە .
سایلۆی سلێمانی راشیگەیاندوە، پێویستە تەواوی ئۆتۆمبێلەكان كە لەو رۆژەدا سەرەیانە بە یەك ریز بوەستن نەبنە هۆكاری دروستبونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ،  هەروەها دەبێت سەرجەمیان گەڵابە بن و خۆیان بارەكانیان هەڵڕێژن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group