هەركەسێك گەندەڵییەك ئاشكرا بكات پاداشتی پێدەبەخشرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی یاسای دەستەی دەستپاكی پاداشتی ئەو كەسانە دەكەن كە زانیاریی دروست و بەڵگەدار لەسەر بونی گەندەڵی دەدەنە دەستەكەیان.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی راشیگەیاند، هێشتا پێوەرێكی جێگیر بۆ پاداشتەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی بەپێی قەبارەی گەندەڵییەكە دەبێت واتە تاوەكو ئەو گەندەڵییەی ئاشكرا دەكرێت گەورەتر بێت پاداشتێكی زیاتری بۆ دادەنرێت.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دڵنیاییشیدا  كە لەكاتی ئاشكراكردنی هەر گەندەڵییەكدا بەهیچ جۆرێك ناوی كەسەكە ناهێنرێت و زانیارییەكانی بەنهێنی دەمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group