نەوا-
عالیە نوسەییف ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، هەمو عیراقییەكان لە ماف و ئەركدا یەكسانن، بۆیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی ناوەندی و پارێزگاكانی ترەو لەلایەن تەواوی لایەنە یاسادانەرو جێبەجێكارەكانەوە وەك هێڵێكی سور سەیر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هۆكاری سەرەكی ئەم قەیرانە داراییە سەختە، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ كە وەك تاكە سەرچاوەی سەرەكی ئابوری عیراق دادەنرێت، ئەمەش وایكردوە وڵات پێویستی بەهاودەنگییەكی گشتگیر بێت، ئەمڕۆ عیراق روبەڕوی قەیرانێكی دارایی بوەتەوە كە لەساڵی 1921ـەوە بەمشێوەیە نەبوە.