ئەمرۆ بە فەرمی دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم كرا

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی دەستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی بۆ ساڵی 2026 راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی ، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەسەر دوو پۆلێندا دابەش كراوە لە چوارچێوەی پلاندا بڕی 292 هەزار تۆن بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك دیاریكراوە، هەروەها لە دەرەوەی پلاندا 108 هەزار تۆن بە نرخی 500 هەزار دینار وەردەگیرێت. 
ئەمڕۆش لە میانی بەسەركردنەوەی یەكەمین پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر، مستەفا نزار، وەزیری بازرگانیی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی رەنج و ماندووبوونی جووتیارانی هەرێم بەفیڕۆ نەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group