مانگی ڕابردوو 241 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجامدراوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ماوەی 30 رۆژ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 241 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئاماژە بەوەشكرا، ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە هەشت نەشتەرگەری تایبەت بووە و 71 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 107 نەشتەرگەری مام ناوەند و 10 نەشتەرگەری بچووك بووە.
بەرێوبەرایەتیەكە رونیشیكرد‌وتەوە، هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 139 تیشك و 113 سۆنەر و 84 پشكنینی سیتی سكان و 57 نازوور و 92 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە، هەروەها 6,206 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group