تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكەن و هێڵی ئینتەرنێت دەبچڕێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پەیمان خواجە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 14/6 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكەن و لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا بەشێوەیەكی كاتی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان دەپچڕێت، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بۆ رێگریكردن لە هەوڵەكانی گزی لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا، بڕیارەكەش تا كۆتاییهاتنی تەواوی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبێت.
لەلایەن خۆشیەوە دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئاماژەی بەوە كردوە، لەسەر داواكاریی وەزارەتی پەروەردەو لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، تەنها لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت، كورتەنامەو نامەی وێنەیی رادەگیرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group