دوایین كەمپی ئاوارەكان لە كەركوك داخرا

01/12/2020

نەوا
لە كەركوك، دوایین كەمپی ئاوارەكان داخرا و ئێستا پارێزگاكە هیچ كەمپێكی ئاوارەكانی لێنەماوە.
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگای كەركوك، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە پارێزگای كەركوك، دوای گەڕانەوەی دوا بەشی خێزانە ئاوارەكان، كە ژمارەیان 180 خێزان بوو، كەمپی لەیلان بە تەواوەتی داخرا، كە دوا كەمپی ئاوارەكان بوو لە پارێزگاكە بەكراوەیی مابێتەوە، بۆیە ئێستا كەركوك هیچ كەمپێكی ئاوارەكانی تێدا نەماوە و سەرجەم خێزانە ئاوارەكان گەڕێندراونەتەوە ناوچەكانیان.
گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە لەچوارچێوەی ئەو پلانە نیشتمانییەدایە، كە پێشتر  وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ داخستنی سەرجەم كەمپەكانی ئاوارەكان تا سەرەتای ساڵی 2021، جگە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەش ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group