نه‌وا
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی پێشوی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوك ده‌ڵێت "وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بوو، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان هاوه‌نبارانكرد به فارسی قسه‌یان ده‌كرد".
وه‌ستا ره‌سوڵ، كه ئێستا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24ی راپه‌ڕینی یه‌كێتی-یه، له پانۆرامای نه‌وادا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجام بوو، ده‌رئه‌نجامی حكومڕانی هه‌رێم له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، كه نه‌توانرابوو قه‌ناعه‌ت به عیراق بكرێت مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت و له روی یاساییه‌وه یه‌كلابكرێته‌وه، پاشان ریفراندۆم كرا و پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆمه‌ڵێك شت به‌سه‌ر كورددا سه‌پێنرا و 68 وڵاتی هاوپه‌یمانیش له شه‌ڕی دژبه داعش كشانه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌شی به‌شداربوون له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، وه‌ستا ره‌سوڵ وتی "هه‌ندێك وڵات راسته‌وخۆ به‌شداربون، وه‌ك ئێران، شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به ئامێره‌كان گوێمان ده‌گرت، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان هاوه‌ن بارانكرد، فارس بوون، ئه‌و ئه‌مریكیانه‌شی له سه‌ربازگه‌ی K1 بون، پێیانوتین بكشێنه‌وه، دیاربوو بۆچونی سه‌رو خۆیانیان وه‌رگرتبوو، وڵاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداربون".