450 منداڵى توركى له‌ عیراقدا بێ دایك و باوكن و چاوه‌ڕێی ناردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن

16/10/2018

نه‌وا
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا ئاشكرایانكرد، 450 منداڵى توركى له‌خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتانى عیراقدان، كه‌ دایك و باوكی به‌شێكیان له‌گرتووخه‌نه‌ى ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا زیندانى كراون و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌شه‌ڕى داعشدا كوژراون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى "ده‌یلى وه‌ته‌ن"ى توركى له‌راپۆرتێكدا رونیكردۆته‌وه‌، له‌ئێستادا نزیكه‌ى 450 منداڵى توركى له‌خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتانى عیراقدان، چونكه‌ دایك و باوكیان په‌یوه‌ندیان به‌رێكخراوى داعشه‌وه‌ كردووه‌ له‌ عیراقدا و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراقه‌وه‌ كوژراون یاخود ده‌ستگیركراون و له‌ئێستادا له‌ گرتوخانه‌ى ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا به‌ندكراون.
تائێستا حكومه‌تى عیراق نزیكه‌ى 17 منداڵى راده‌ستى توركیا كردۆته‌وه‌، كه‌ دایك و باوكیان كوژراون و له‌خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتیاراندا بون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group