دەربەندیخان.. وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر زیان بە 13 ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت

24/11/2018

نەوا-هاشم عەلی

لە دەربەندیخان بارهەڵگرێك زیان بە 13 ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت و شۆفێری بارهەڵگرەكەش برینداربووە.
لەوبارەیەوە ئەمیر عەلی رێپێدراو لە پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە رووداوێكی هاتوچۆدا شەوی شەممە لەناو بازاڕی قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر زیانی بە 13 ئۆتۆمبێل گەیاندووەو دواتر وەرگەڕاوە.
وتیشی: "هۆكاری رووداوەكە بەهۆی پچڕانی ئیستۆپی بارهەڵگرەكەوە بووە و لە ئەنجامیشدا تەنها شۆفێری بارهەڵگرەكە برینداربووە و هەڵهاتووە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group