نه‌وا – هاشم عه‌لى - هه‌ڵه‌بجه
له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان به‌شێك له‌رێكخراوه‌كانی ژنان له هه‌ڵه‌بجه‌و نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه رێپێوانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رێكخست.
گوڵستان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌یاننامه‌یه‌كى خوێنده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه پارێزگا، كه‌مترین هه‌وڵ هه‌بوه بۆ ئاراسته‌كردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان، تائێستاش هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به كێشه‌ی ژنان له‌پارێزگاكه‌دا بوونی نییه سه‌ره‌ڕای گرنگی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
وتیشی "ئه‌ركی هه‌موانه هه‌وڵه‌كان یه‌كبخه‌ین بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژنان و به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، ده‌بێت نوسینگه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی شوێنی تایبه‌ت به داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و بوونی دادگای تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان".
لای خۆیشیه‌وه ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ داوا ره‌واكانی ژنان ده‌ربڕی و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی شێڵته‌ری تایبه‌ت به‌پاراستنی مافه‌كانی ژنان له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌داهاتویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان ده‌كرێته‌وه.