ئەمریكا چاودێری كردەوەكانی روسیا دەكات لە دەریای رەش

06/12/2018 جیهان

نەوا
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، پێنتاگۆن رایگەیاند: "ئەمریكا و هاوپەیمانانی بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانیان بۆ ئۆكراینا، ئەمڕۆ فڕۆكە شەڕكەرەكانیان بەسەر ئاسمانە ئازادەكانی دەریای رەشدا سووڕاندووەتەوە".
بە پێی راگەیەندراوەكە، ئەم كردەوەیەی ئەمریكا بۆ جەختكردنەوە بووە لە پشتیوانی ئەو وڵاتە بۆ هاوپەیمانەكانی لە ئەوروپا و بە تایبەت ئۆكراینا.
پێنتاگۆن راشیگەیاندووە، "بۆ بەرگرتن لە هەرچەشنە كردەوەیەكی تێكدەرانەی رووسیا لە گەرووی كەرچ و زیانگەیاندنی بە بەرژەوەندییەكانی ئۆكراینا، ئەمریكا سوورە كە ئاسایشی هاوپەیمانانی لە ناوچەكەدا بپارێزێ".
 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا راشیگەیاندووە كە "ئەمریكا خوازیاری پەیوەندییەكی باشە لەگەڵ رووسیا بەڵام كردەوە نایاساییەكان و تێكدەرەكانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا، ناكرێ پشتگوێ بخرێ".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group