یەکێک لەم پەڕانە هەڵبژێرە و بزانە نهێنیە شاراوەکانی کەسایەتیت چین و چواردەورەکەت چۆن لێتدەڕوانن؟

09/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
لەجیهاندا حەوت ملیار کەس بونیان هەیە، کەسایەتی هەریەکەیان بەشێوەیەکە و هەیە خاوەنی خەسڵەتی نایاب و ناوازەیە و هەیە بەپێچيوانەوە، ڕەنگە لێکچون لەنێوان دوو کەسدا هەبێت، بەڵام مەحاڵە دوو کەس بەهەمان کەسایەتی و خەسڵەتەوە لەسەر زەوی بونیان هەبێت.
تۆی خوێنەری ئەم بابەتە تەنها پێویستە یەکێک لەم پەڕانە هەڵبژێریت، دواتر بەپێی لێکدانەوەی پزیشکە دەرونیەکان پێت دەڵێین کە تۆ خاوەنی چ کەسایەتیەکیت و چۆن بیردەکەیتەوە و بۆچونەکانت چۆن دەگەیەنیت.
ئامادەیت؟ لە ژمارە یەکەوە بۆ پێنج یەکێک لە پەڕەکان هەڵبژێرە و دواتر بڕگەی تایبەت بە هەڵبژاردنەکەت بخوێنەرەوە...



پەڕی یەکەم: ئەگەر پەڕی یەکەمت وەک پێنوسێک بۆخۆت هەڵبژاردووە، ئەوا تۆ کەسێکی لەسەرخۆیت و گرنگی بە خۆگونجاندن دەدەیت لەگەڵ خۆت و چواردەورەکەت، هەمیشە ئامادەیت بۆ یارمەتیدانی کەسانێک کە داوای یارمەتیت لێدەکەن، ڕەنگە ئەم خاسیەتە وەک کەسێکی لاواز دەرتبخات، بەڵام ئەوانەی بەوشێوەیە بیر دەکەنەوە هەڵەیەکی گەورە دەکەن، ئەوەی لە تۆدا هەیە وا دەکات خەڵکانێکی زۆر هاوڕێیەتیت بکەن و چواردەورت بگرن و گرنگە بەلایانەوە کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەریت.

 


پەڕی دووەم: ئەگەر پەڕی دووەمت هەڵبژاردووە، ئەوا تۆ کەسێکی تێروتەسەلیت لە هەموو ڕووەکانەوە، بە ئەقڵ کاردەکەیت و ئەقڵ و هەموو شتێکی خۆتت خۆشدەوێت، حەزت بە بەرپرسیارێتیە بۆ خۆت و کەسانی چواردەورت، خوێندنەوەی هەڵەی خۆت و هاوڕێکانت توشی دڵەڕاوکێت دەکات بۆیە بەلاتەوە گرنگە هەندێجار بەتەنها بیت، بەخێرایی فێر دەبیت و کارامەیی لە کارەکانتدا یەکێکە لە خەسڵەتەکان کە پێی دەناسرێیتەوە.

 


پەڕی سێیەم: هەڵبژاردنی پەڕی سێیەم واتای ئەوەیە تۆ کەسێکی ئیرادەت بەهێزە و سەربەخۆیت، بەدوای خەونەکات دەکەویت و بەبێ ئاوڕدانەوە لەدوای خۆت و کەسانی تر دەتەوێت بەدییان بهێنیت، بۆیە بەخێرایی خەونەکانت دەکەیت بەڕاستی، هەرگیز ڕێگە بە شکست نادەیت، تەنانەت ئەگەر شکستیش بهێنیت بەخێرایی دەگەڕێیتەوە و ڕێگەی خۆت دەگریتەوە، خەڵکی بە کەسێکی سارد و دابڕاوت دەزانن، بەڵام ڕاستی ئەوەیە تۆ تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێیتەوە کە لێتەوە نزیکن، ئەو کەسانەی دەزانن لە ناخەوە چۆن بیر دەکەیتەوە.

 


پەڕی چوارەم: پەڕی چوارەم ئاماژە بە توانای لەڕادە بەدەرت دەکات لە کار و کردەوەتدا، ئەم خەسڵەتە وات لێدەکات هەمیشە بەئاگا بیت، لێزانیت و ئاسان نییە کەسێک بیەوێت بتخەڵەتێنێت و تۆش کەسێک بخەڵەتێنیت، کەسایەتیت زۆر بەهێزە و دەتوانیت ببیتە سەرکردەیەکی مەزن، هەموو خەسڵەتانەش وات لێدەکەن کە چاوەڕوانی زیاتر لە چواردەورەکەت بکەیت، لەناخەوە بێزار دەبیت بەوەی کەسێكی نمونەیی لەژیاندا نادۆزیتەوە، بۆیە باشترە وا لە چواردەور بڕوانیت کە کەسانی جۆراو جۆری تێدایە و بەوشێوەیە تاموچێژ لە ژیان وەردەگریت.

 


پەڕی پێنجەم: ئەگەر پەڕی پێنجەمت هەڵبژاردووە واتا تۆ هەموو شتێکت داهێنان و هونەرە، ڕوحێکی هەستیار و خەیاڵێکی دەوڵەمەندت هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گومانی زۆرت هەیە، ئەوەش وا دەکات کە نەتوانیت بیروبۆچونەکانت بگەیەنیتە چواردەورەکەت، ئەوەی لەسەر تۆیە تێپەڕاندنی ترسە لە شکست و هاوبەشیکردنی بۆچون و بیرکردنەوە ناوازەکانتە لەگەڵ چواردەورەکەتدا.


کام پەڕەت هەڵبژارد؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group