تۆتی لە هەوڵدایە کۆنتی بۆ یانەی ڕۆما مسۆگەر بکات !

10/12/2018 وەرزش

نەوا
فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانەی زیندوی یانەی ڕۆما لەئاستی ئەم وەرزەی یانەکەی ڕازی نییە و پەیوەندییە تایبەتیەکانی بەکارخستووە بۆ دابین کردنی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەی.
ماڵپەڕی "کالچیۆ میریکاتۆ" ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا "جێلاڕۆسی" ئاستی خراپ بووە و لە یەکێک لە باشترینەکانی خولی ئیتاڵیاوە هاتونەتە پلەی هەشتەم، میدیا و شارەزایانیش پێیان وایە هۆکاری شکستەکانی ئەم وەرزە پەیوەندی بە پلان و کارەکانی ئوزیبیۆ دی فرانچیسکۆی ڕاهێنەری یانەوە هەیە.
کاربەدەستانی یانە لەم بارەیەوە هیچ هەنگاوێکی کارگێڕی و وەرزشییان نەناوە، بەڵام فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانە لەدەرەوەی چوارچێوەی یانە و لەلایەن خۆیەوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەست پێکردوە، سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە کە مەسەلەی نێوانی تۆتی و کۆنتی گەیشتۆتە ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە داوای لێبکات لە گواستنەوەکانی زستانەدا جێگەی دی فرانچیسکۆ بگرێتەوە.


ڕاهێنەرە ناودارەکەی ئیتاڵیا تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە، بەڵام لەم هەنگاوەدا دانێلی دی ڕۆسی ئەستێرەی یانەی ڕۆما پاڵپشتی تۆتی هاوڕێی کردووە و پێی وایە کۆنتی باشترین چارەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group