یەكێتی ئەوروپا میكانیزمێكی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران پێكدەھێنێت

10/12/2018 جیهان

نەوا
فێدێریكا مۆگێرینی نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، رایگەیاند كە لە ماوەیەكی كەمدا میكانیزمێكی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران پێكدەھێنن كە تیادا كاریگەری سزاكانی ئەمریكا ناچالاك دەكات.
مۆگێرینی لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و لەبارەی ئەو میكانیزمە بازرگانییەی كە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ناچالاك دەكات رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئاڵوگۆڕی زانیاریان كردووە لەسەر كارەكانی پێكهێنانی میكانیزمێكی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران. 
مۆگێرینی لەمبارەیەوە وتی: "رێگای كاركردن لەگەڵ ئێران بە شێوەیەكی ئاسایی دەكرێتەوە. چاوەڕێی ئەوە دەكەم كە ئەم میكانیزمە پێش كۆتایی ئەمساڵ دابنرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group