بەریتانیا.. دەنگدان لەسەر رێككەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دواخرا

10/12/2018 جیهان

نەوا
تێریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پرسی دەنگدانی لەسەر رێككەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كە بە بڕێكسیت ناسراوە لە پەرلەمانی وڵاتەكەی دواخست.
مای لە پەرلەمانی وڵاتەكەی وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا رایگەیاند كە رەخنەكانی پەیوەندیدار بە "ماددەی گرتنەبەری شوێنی" لەبەرچاو گرتووە و بەوهۆیەوە دەنگدانی لەسەر رێككەوتنی برێكسیت كە چاوەڕوان دەكرا رۆژی سێ شەممە ئەنجام بدرێ، دواخست. 
رێككەوتنی مای و یەكێتی ئەوروپا لەسەر رێككەوتنی برێكسیت لەمانگی تشرینی دووەم، ھیچ لایەنێكی وڵاتەكەی خۆشحاڵ نەكردبوو. بە جۆرێك كە 101 پەرلەمانتاری پارتەكەی مای و پارتی یەكێتی دیموكراتی راستڕەو كە سەر بە باكووری ئیرلەندایە رایانگەیاندبوو كە دەنگی نەخێر بە رێككەوتنەكە دەدەن. 
رۆژی دووشەممە دیوانی دادوەری ئەوروپا بڕیاری ئەوەی دەركرد كە دەتوانێ بە تاكلایانە كارپێكردنی ماددەی 50یەمینی رێككەوتنی لیزبۆن (رێكخستنی قۆناغی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا) رابگرێت. بەمەبش چانسی مای لە پەسندكردنی ئەو رێككەوتنەی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كەمكردبووەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group