نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێدانی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌كانیان، رۆژی دووشه‌ممه 24-12 رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یاداشتێكیان دایه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له یاداشته‌كه‌دا هاتوه "ئێمه‌ی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه ژماره‌مان زیاتر له 80 هه‌زار ئه‌ندامه، داواده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤدۆستانه هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ گۆڕینی رێنماییه‌كانی ساڵی 2016 كه رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییان بۆ موچه‌خۆران تا ئاستی 70% به‌رزكردۆته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی بڕینی موچه‌ی 10 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه ئه‌وان كه‌مئه‌ندامن و كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان زۆر كاریگه‌ره".
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا داواكراوه رێنماییه‌كان له رێژه‌ی 70%وه بۆ 55% كه‌مبكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش كارێك ده‌كات، كه خزمه‌ت به كه‌مئه‌ندامان ده‌كات.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له دوای قه‌یرانی دارایی ساڵی 2014وه وێڕای موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانیش كێشه‌ی بڕانی موچه‌كانیان هه‌یه، دواتریش وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاكسازیكردن له دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌نداماندا، رێژه‌ی تۆماری كه‌مئه‌ندامانیان له 50%وه به‌رزكرده‌وه بۆ 70% و به‌وهۆیه‌شه‌وه زۆرترین گله‌یی و ناڕه‌زایی لێكه‌وتۆته‌وه.