11 كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ ئیدلب و لازقییه‌ی سوریا ژێر ئاو كه‌وتن

27/12/2018 جیهان

نه‌وا
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، 11 كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگای ئیدلب و لازقییه‌ی سوریا كه‌ 70 هه‌زار سڤیلی لێ ده‌ژین، ژێرئاو كه‌وتن. 
لافاوه‌كه‌ شه‌وی رابردوو روویداوه‌ و زۆرێك له‌ خێمه‌كان به‌ژێر ئاوه‌وه‌ بوون و ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌ناو قوڕ و لیته‌دا گیریان خوارد. 
ئاواره‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپانه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردودا یه‌كه‌مجاره‌ باران هێنده‌ ببارێت. 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هه‌زاران كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌رزاییه‌كان و زیان به‌ر خێمه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌وتوه‌ و هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان تێكچوون.  


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group