بومەلەرزە باشور و رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

06/01/2019

 

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بومەلەرزەیەك كە ناوەندەكەی شاری گیلانغەربی كرماشان بوو، روویدا و لە باشوری كوردستان و عێراق هەستی پێكرا.
ماڵپەڕی بەشی جیۆفیزیای زانكۆی تاران لەو بارەوە بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ریختەر بووە و چەقەكەشی كەوتوەتە شاری گیلانغەربی پارێزگای كرماشان و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتری زەوی روویداوە.
جێی باسە ئەو بومەلەرزەیە لە پارێزگاكانی باشوری كوردستان و چەند ناوچەیەكی تری عێراق هەستی پێكرا.
دوای ئەو بومەلەرزەیە چوار پاشكۆ كە گەڕەكانیان لە نێوان 3.8 بۆ 4.1 پلە بە پێوەری ریختەر بوون، لە ناوچەكانی نێوان خانەقین و كرماشان روویاندا.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group