هیندییەكان جیهان توشی شۆك دەكەن

07/01/2019 هەمەڕەنگ
نەوا
زانایانی هیندستان بەچەند لێدوانێكی سەیر جیهان توشی شۆك دەكەن و دەڵێن "ئەلبێرت ئەنشتاین و ئیسحاق نیوتن لەبیردۆزەكانیاندا هەڵەبون".
ناجیشوار راو راوێژكاری زانكۆی ئیندرا لەكۆنگرەی زانستنی ساڵانە، كە كۆنگرەیەكی گەورەیە و سەرۆك وەزیرانی هیندستان تێیدا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەداوە، پادشای شەیتانەكان لە ئەفسانەی "رامایانا"ی هیندۆسیەكان 24 جۆر فڕۆكەی هەبووە، سەرەڕای ئەوەی سریلانكای ئێستا فڕۆكەخانەی فڕۆكەكانی بوە.
لای خۆیشیەوە زانایەكی هیندی دیكە سەربە زانكۆی ویلایەتی تامیل نودو لە كۆنگرەكەدا وتی "ئەنشتاین و نیوتن لەزۆرێك لە بیردۆزەكانیاندا هەڵەبون".
هەروەها د.كیجی كریشان-یش ئاماژەی بەوەداوە، نیوتن شكستیهێناوە لە تێگەیشتن لە هێزی راكێشان، بیردۆزەكەی ئەنشتاین-یش لەوبارەیەوە بەتەواوەتی هەڵەیە.
ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەداوە، هیندۆسەكان پێش هەزاران ساڵا لێكۆڵینەوەیان لە خانەكانی نوێبونەوەی ناو جەستەی مرۆڤ كردوە و ئەنشتاین-یش لەوبارەیەوە بەهەڵەدا چوە.
هیندۆسەكان، بڕوایەكی زۆریان بە كتێبە ئایینیەكانیان هەیە بەجۆرێك لێدوانی سەیروسەمەرە دەدەن و پێشتریش وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە وتبوی بۆ یەكەمجار فڕۆكە لە ئەفسانەی "رامایانا"ی هیندی ئاماژەی پێدراوە. هەروەك دەڵێت "گانیشا.. خودای هیندۆسەكان جەستەی مرۆڤ و سەری فیل بووە، ئەوەش باشترین بەڵگەیە لەسەر بوونی نەشتەرگەری جوانكاری لە كۆندا، كە لە هیندستان ئەنجامدراوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group