ڕاستەوخۆ

یەكەم رێستۆرانتی "رووت" لە پاریس زەبرێكی گەورەی بەردەكەوێت

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
پاش تەنها 15 مانگ لە كردنەوەی، یەكەم رێستۆرانتی "رووت"ەكان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت و بەمنزیكانە دەرگاكەی دادەخرێت.
مایك و ستیڤان سەعادە دوو جمكەكەی خەڵكی پاریس، كە تەمەنیان بۆتە 42 ساڵ، رایانگەیاند لە مانگی داهاتودا رێستۆرانتە تاقانەكەیان دادەخەن، چونكە سەردانیكەریان كەمبۆتەوە و خەڵك نایەوێت بچێت بە رووتی و بێ جلوبەرگ نان بخوات.


دوو برا جمكەكە دەڵێن "كاتی خۆشمان بەڕێكرد و خەڵكی باش و نایابمان ناسی، كڕیارەكانمان خۆشحاڵبون بە تاقیكردنەوە ناوازەكەیان".
رێستۆرانتی "ئۆ ناتورێل"، كە بە مانای "سروشتی" دێت، دەكەوێتە ناوچەی رۆ دۆ گرافیلی پاریس، لە رۆژی 16ی شوباتی داهاتو دادەخرێت.
ئەو رێستۆرانتە تاقانەیە لە فەرەنسا، بەڵام دوو ساڵ پێشتر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە هەمانشێوە رێستۆرانتی "رووت"ەكان كراوەتەوە و دانەیەكی دیكەش لە دورگەی تینیریڤی ئیسپانیا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group