نه‌وا-لاڤه كورده
كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ی كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی به‌فر و باران ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینی كه‌شوهه‌وای بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكردۆته‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ (هه‌ینی) كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله باران و به‌فر بارینه كۆتایی دێت و ته‌نها له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان تا كاتێكی دره‌نگتر ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو شه‌خته له‌ناو شاره‌كاندا دروست ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی هه‌رێم و شاری سلێمانی گرتۆته‌وه، تیمه‌كانی شاره‌وانی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی خوێ رشتنن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی".