"سێ موچە پێكەوە دابەشدەكەین"

22/01/2019

 

وەزیری دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەن".
ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بەڕۆژنامەی زەمەن-ی ڕاگەیاندوە، "ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەن، داوامان لە حكومەتی ناوەند كردوە بەسەریەكەوە پارەكەمان بۆ خەرج بكات، ئەگەر حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بەسەر یەكەوە بۆ هەرێمی كوردستان خەرج نەكرد ئەوا مانگانە یەكێك لەموچەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردو لەگەڵ موچەكانی ئەمساڵ خەرج دەكەین".
وەزیری دارایی هەرێم باسی لەوەشكردووە:"ئەگەر هاتو پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019ی عێراق بە 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لادەبرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group