وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، هیچ لایەنێك كۆبوونەوەی سێقۆڵی ڕەتنەكردووەتەوە تەنها گۆڕان پێی باشبوو دواتر ئەنجامبدرێت.
سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكەن".
سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی، سەعدی پیرە روونیكردەوە "هیچ لایەنێك كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ڕەتنەكردووەتەوە".
وتیشی "پارتی و یەكێتی پێیان باشبوو كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامبدەین بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان پیی وابوو دەبێت سەرەتا كۆبوونەوە دووقۆڵیەكان كۆتاییان بێت پاشان ئەوە ئەنجامبدەین".