وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچە بە بێ پاشەكەوت راگەیەنرا

پێش 2 هەفتە عێراق

 

پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا دەڵێت: ئەو بڕیارانەی بە مەبەستی زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێن، "هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".
ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی باس رایگەیاندووە: "دوای پەسەندكردنی بودجەی عێراق و خەرجكردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەبێ پاشەكەوت مووچە دابەش دەكرێت''.
وتیشی، ئەو بڕیارانەی حكوومەتی عێراق دەری كردوون و دەریان دەكات، بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران، "هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەگەر بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group