پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان: پارتی سەركەوت

پێش 4 هەفتە

نەوا


پەرلەمانتارێكی پێشوی گۆڕان پێیوایە پارتی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا زیرەكانە مامەڵەی كردوە.
عومەر عینایەت پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان لەبەرنامەی ئاراستەی رادیۆی نەوادا ئاماژەی بە مامەڵەی زیرەكانەی پارتی كرد لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتدا و وتی "پارتی هەر لەسەرەتاوە زیرەكانە مامەڵەی كردووە و نەیویست یەكێتی بخاتە بەرانبەر خۆی بۆ ناوچەی نیلی و سەوز، ویستی بەرانبەر یەكێتی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنێكی تری سیاسی بكات تا خەڵك پارتی وەك حزبە قائید و ئەوانەی تر وەك حزبی بچوك سەیر بكەن و لەوەشدا سەركەوت".
هاوكات عومەر عینایەت پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشیخستەڕو، "پارتی زیرەكانە مانگی شوباتی هەڵبژاردوە و دروستیش 18ی شوباتی دەستنیشانكردوە بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش رۆژی 17ی شوبات رێككەوتنەكەی ئیمزاكرد".
لەبارەی بەشداریكردنی بزوتنەوەكەش لە حكومەت وتی "باش لەوە تێگەیشتوین، پەرلەمان پەرلەمانی سەعدون حەمادی  و سەردەمی سەدام حسێنە، كۆیلەی حكومەتە، ئەویش كۆیلەی حزبە و حزبیش كۆیلەی دوو بنەماڵە، كەواتە چ دڵێكت بەوە خۆشە بەشداری حكومەتێكی ئاوا دەكەیت؟".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group