پۆمپیۆ: توركیا باجی هەر هێرشێك دەدات كە بیكاتە سەر كوردانی سوریا

20/02/2019 جیهان

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری توند دەدات توركیا و دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێك بۆ سەر كوردانی سوریا باجی خۆی هەیە.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی RUV ئایسلەندی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی مەبەستیەتی پاش كشانەوە هاوپەیمانەكانی بپارێزێت، بۆیە ئەگەر توركیا هێرشبكاتە سەر كوردەكان، ئەوا ئەو كارە باجی خۆی هەیە.
باسی لەوەشكرد، بۆ ریگری كردن لە هێرشێكی لەو جۆرە سەرجەم توانا دیپلۆماسیەكانیان خستوەتەگەڕ.
بەوتەی پۆمپیۆ، وڵاتەكەی گەرەنتی ئەوەیداوە دوای كۆتایهاتنی داعش، هاوپەیمانەكانی لەناوچەكە دەپارێزێت، هەروەها گەرنتی ئەوەش دەكات كە لە سوریاشەوە هێرش ناكرێتە سەر توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group