مووچەی وەزارەتی پەروەردە كەی دابەشدەكرێت؟

09/03/2019

نەوا-كاروان مەحمود


بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی سلێمانی رونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدات و ئەوەش دەڵێت: "بۆ خەرجكردنی بەرزە مووچە چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی دارایی دەكەین".
شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ رادیۆ نەوا وتی: "بۆ دابەشكردنی مووچە بەبێ پاشەكەوت رۆژی یەك شەممە 10ی ئادار لەگەڵ گەنجیینەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەین بۆ وەرگرتنی رێنماییەكان لەوبارەیەوەو دواتر راستەوخۆ كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە دەكرێت بەبێ پاشەكەوت".
وتیشی: "لیستی مووچە بەبێ پاشەكەوت پێیدەچێت لەدوو رۆژی داهاتوودا ئامادەبكرێت و دواتر دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت". 
سەبارەت بە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و زیادبوونی بڕی مووچەكەیان لەم مانگەوە، كە پێشتر لە 1-1-2016ەوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگیراوە، شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ نەوا دواو وتی: "خەرجكردنی بەرزە مووچە بۆ فەرمانبەران پێشتر بە بڕیارێك راگیراوەو بۆ دەستپێكردنەوەشی پێویستە رێنمایی نوێ لەوبارەیەوە دەربچێت". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group