نه‌وا
عالیه نوسێف په‌رله‌مانتارى عیراق ره‌خنه له فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایى عیراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت، خۆى خستووه‌ته جێگه‌ى دادگا و بڕیار ده‌رده‌كات، نوێترین بڕیاریشى ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵى نه‌یانگرێته‌وه.
نوسێف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایى فه‌رمانێكى وزارى ده‌ركردوه و تێیدا هاتووه كه چه‌ند كه‌سێك رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى نه‌یانگرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وه پێشهاتێكى مه‌ترسیداره، چونكه رۆڵى دادگا ده‌گێڕێت و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى ناویان له فه‌رمانه وزاریه‌كه‌دا هاتوه، فه‌رمانى دادوه‌ریان بۆ ده‌ركراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و شته سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدایه، كه له په‌رله‌مان به به‌ڵگه پێشكه‌شى ده‌كه‌ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیده‌كات، پێشتریش دۆسێی گه‌نده‌ڵى خانمێكیان پێشكه‌شكردوه، كه پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌یه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باج و دۆسیه‌كه راده‌ستى وه‌زیر كراوه و سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانى تێدایه، به‌ڵام هه‌موولایه‌ك بێده‌نگ بون و له‌لایه‌ن كه‌سه خاوه‌ن پله باڵاكانى وه‌زاره‌ته‌وه ده‌پارێزرێت.