نه‌وا
به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نوێ "ئێل چاپۆ" گه‌وره‌ترین مافیاى بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌جیهاندا ده‌ستدرێژى سێكسى كردوه‌ته‌سه‌ر كچانى 13 سالأ و بڕواى بهدهفره فڕیوه‌كان و كۆتایى جیهان له‌ساڵى 2012دا هه‌بوه.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، كه رۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه،، له‌و ژیانه شاهانهییهى ئێل چاپۆى تێدا ده‌ژیا، چه‌ندین شتى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌بوه له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس سیفوینتس كه‌سى یه‌كه‌مى باوه‌ڕپێكراوى خۆی، ئاره‌زووى ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كه منداڵانى كچى ته‌مه‌ن 13 سالأ و كه‌متر، بێهۆش بكه‌ن و ده‌ستدرێژى سێكسى بكه‌نه سه‌ریان.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئێل چاپۆ گرنگى به‌چه‌ندین شتى تر داوه له‌وانه‌ش گردبوونه‌وه‌ى نهێنى ماسۆنیه‌كان، بوونى ده‌فرى فڕیو و ئه‌و هه‌سارانه‌ى بوونه‌وه‌رى تر‌ى تێدا ده‌ژى و كۆتایى جیهان له‌ساڵى 2012دا، هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان به جادو و بورجه‌كان هه‌بووه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى رۆژنامه‌كه، له‌كۆتا دادگاییدا كه‌سى یه‌كه‌مى ئێل چاپۆ هه‌وڵى ئه‌وه‌یداوه خۆى به‌دوربگرێت له‌ده‌ستدرێژى سێكسى بۆسه‌ر منداڵان و خۆى لێ بێبه‌رى بكات، هه‌روه‌ها ئێل چاپۆ رهتینهكردوهتهوه ئه‌و كاره‌ى كردووه، به‌ڵام وتویهتى بێهۆشى نه‌كردون و ماده‌ى هۆشبه‌رى نه‌داونه‌تێ.
ئێل چاپۆ به‌گه‌وره‌ترین مافیاى ماده هۆشبه‌ره‌كان له مه‌كسیك و جیهان داده‌نرێت و سه‌رۆكى رێكخراوى تاوانكارى "كارتڵ سینالوا" بووه، له 8-1-2016 له‌لایه‌ن پۆلیسى مه‌كسیكى و پۆلیسى فیدراڵیه‌وه دواى شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستگیركرا، دواتر له 19-1-2017 راده‌ستى ئه‌مریكا كرا بۆئه‌وه‌ى روبه‌ڕوى دادگا بكرێنه‌وه و تائێستاش دادگاییكردنهكهى به‌رده‌وامه.