سیمیۆنی كێی پێ‌ باشترە.. رۆناڵدۆ یان میسی؟

18/03/2019 وەرزش

نەوا
دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەڵێت، ئەگەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببەیت بۆ شەڕ بەتەنها دەتوانێت سەربكەوێت، بەڵام لیۆنێل میسی پێویستی بەسەرجەم یاریزانەكانی بەرشەلۆنە دەبێت بۆئەوەی شتێك بكات.
سیمیۆنی لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی Pasion Futbal سەبارەت بەجیاوازی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئاماژەی بەوەداوە، دەتوانیت رۆناڵدۆ ببەیت بۆ شەڕ و بەتەنها بیباتەوە. بەڵام پێویستە لەگەڵ میسی-دا سەرجەم هاوڕێكانی لە بەرشەلۆنە ببەیت و تەنها لەو بارودۆخەدا دەتوانێت شتێك بكات.
ئەمەش وای ئەوەدێت لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا رۆناڵدۆ توانی 3 گۆڵی بێبەرانبەر لەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە تۆمار بكات و لە خولەكە بیكاتە دەرەوە، پێشتریش 4 جاری دیكە لەگەڵ یانەی ریاڵا مەدرید، سیمیۆنی لەو خولە كردوەتە دەرەوە كە دوو جاری لە یاری كۆتاییدا بووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group