توركیا: لەگەڵ ئێران هێرشی هاوبەشمان بۆ سەر پەكەكە دەستپێكردووە

18/03/2019 جیهان

 

وەزیری ناوخۆی توركیا باس لە دەستپێكردنی هێرشی هاوبەشی وڵاتەكەی و ئێران دەكات بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە.
سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا، رایگەیاند، بەرلە 15 رۆژ وتم لەگەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەین، یەكەمجارە لە میژووی خۆماندا 2-3 جار چووینە تاران و ئێران، ئەوان هاتن.
وتیشی: رۆژی دووشەممە لەگەڵ ئێران لە سنووری خۆرهەڵاتمان دەستمانكرد بە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش بۆسەر پەكەكە، ئەنجامەكەی رادەگەیەنین".

جێی باسە پێشتر حسێن زولفەقاری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش لەگەڵ توركیا بۆ سەر پەكەكە نیشاندابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group