بەغدا لێكۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

18/03/2019 عێراق

 

حكومەتی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی رەوانەی پارێزگای دهۆك دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوی گیان لەدەستدانی عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەروداوێكی هاتووچۆدا.
موقەدەم عەلی نوری كە ئامۆزای عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی دەستپاكییە، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەپارێزگای دهۆك نیشتەجێبووەو بۆ بەسەربردنی پشووەكانی جەژنی نەورۆز گەڕاوەتەوە بۆ دهۆك، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیدا دوچاری روداوێكی هاتوچۆ بوەو گیانی لەدەستداوە. 
ئەوەشی ئاشكراكردوە: تائێستا بەوردی  هۆكاری  روداوی هاتۆچۆكە نەزانراوەو ئێستاش هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە بۆ گومانكردن لەچۆنێتی رودانەكەی، بەڵام بەغدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ ئاشكراكردنی راستییەكانی روداوەكە وەك خۆی. 
باسی لەوەشكردوە: لیژنەكە لەچەند ئەندامێكی دەستەی دەستپاكی و راوێژكارێكی وەزارەتی ناوخۆ پێكهاتووەو لێكۆڵینەوەكانیان لەو روداوە دەستپێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group