وەزارەتی دارایی رێنماییەكی بڵاوكردەوە

19/03/2019

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنماییەكی پەیوەست بە گەڕانەوەی قیستی پێشینەی هاوسەرگیری دەركرد بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بوونەتە كەفیلی خاوەن پێشینەكە.
لە ڕێنماییی ژمارە 5ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی 5ەرێمی كوردستان، ئاماژە بە چەند ڕێكارێك كراوە سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی كە بوونەتە كەفیلی هاووڵاتیان لە وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری، بەڵام تا ئێستا پارەكەیان نەگەڕاندووەتەوە بە هۆی قەیرانی داراییەوە."
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایشیگەیاندووە: "دەبێ گەنجینەكان نووسراو بۆ فەرمانگەكان بكەن پەیوەست بەو فەرمانبەرانەی بوونەتە كەفیل و كەفیلەكانیش قیستەكان ناگەڕێننەوە."
لەو ڕێنماییەدا ئاماژە بەوەش كراوە: "ئەگەر هاووڵاتییەكە پابەندی گەڕانەوەی قیستەكان نەبووبێ، ئەوە مانگانە 180 هەزار دیناری عێراقی لە مووچەی فەرمانبەری كەفیل دەگێڕدرێتەوە، تا قەرزە كەڵەكەبووەكان تەواو دەبن".
هاوكات ئاماژەشیان بەوە كردووە، هەر فەرمانگەیەك پابەند نەبێت، وەزارەتی دارایی لای خۆیەوە لە شایستەی مووچەی خودی فەرمانبەری كەفیل پارەكە دەگێڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group