لەسەر رووداوەكەی موسڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆدەبنەوە

22/03/2019 عێراق

 

دوای‌ روداوی‌ ژێرئاوكەوتنی‌ یەختەكەی‌ موسڵ كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی‌ زۆر هاوڵاتیی‌ گیانیان لەدەستدا، بڕیارە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی‌ عێراق كۆببنەوە بۆ گفتوگۆ لەوبارەیەوە.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری‌ عێراق لەلێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا لە بارەگای‌ ئۆپەراسیۆنەكانی‌ نەینەوا رایگەیاند كە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی‌ عێراق بەمەبەستی‌ گفتوگۆكردن لەبارەی‌ ژێرئاوكەوتنی‌ یەختەكەی‌ دورگەی‌ موسڵ كۆدەبنەوە.
رۆژی پێنجشەممە (21/3/2019) كە هاوكات بو لەگەڵ یەكەم رۆژی‌ وەرزی‌ بەهاردا، بەهۆی‌ ژێرئاوكەوتنی‌ یەختێك لە دورگەی‌ موسڵی‌ گەشتیاری‌، ژمارەیەكی‌ زۆر هاوڵاتی‌ گیانیان لەدەستدا، هاوكات عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق ماتەمینی‌ گشتیی‌ لە وڵات راگەیاند و داواشیكرد لەماوەی‌ (24) سەعاتدا لێكۆڵینەوەی‌ تەواو لە روداوەكە بكرێت.
هاوكات بە بڕیاری دادگا 9 كەس بە تۆمەتی كەمتەرخەمی لە رووداوەكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group