نه‌وا
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی رووی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، تا ده‌توانن وریاتر و له‌سه‌رخۆتر شۆفێری بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك تووشی زیانی گیانی و ماڵی نه‌بێت. له هه‌ولێریش رێنمایی ده‌درێته هاووڵاتیان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، تا ده‌توانن وریاتر و له‌سه‌رخۆتر شۆفێری بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك تووشی زیانی گیانی و ماڵی نه‌بێت".
هه‌روه‌ها هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-سلێمانی نزیكی كه‌نه‌كه‌وه، ئاوێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌یه و پێویسته شۆفێران ئاگادار بن و له‌سه‌رخۆ شۆفێری بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌ولێر، رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ئه‌فسه‌ری پۆلیسی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، له ئێستادا هه‌شت بنكه له‌ناوشاری هه‌ولێر و هه‌شت بنكه له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاودا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خۆپاراستنی هاووڵاتیان له كاتی دروستبونی لافاو بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها و فه‌رمی له‌شوێنی به‌رز دابنێ.
2-سه‌رچاوه‌ی كاره‌با بكوژێنه‌وه كه كارت پێی نه‌ما.
3-هه‌وڵبده به‌ژێر به‌رزه پرد و ئه‌نده‌رپاس نه‌ڕۆی.
4-دوركه‌وه له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
5-له‌ژێر ته‌لی كاره‌با مه‌ڕۆ.
6-دووركه‌وه له خانوو باڵه‌خانه‌ی كۆن و شوێنه نزمه‌كان.
7-هه‌وڵده لایتی شه‌حنت لابێ.
8-ده‌ستكاری ئاوه‌ڕۆی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ت مه‌كه.
9-ئه‌گه ده‌زانی خانووه‌كه‌ت یان شوێنی مانه‌وه‌ت سه‌لامه‌ت نییه، چۆڵی بكه بڕۆ شوێنی سه‌لامه‌تتر.
10-منداڵی بچوك و ئافره‌ت به‌ته‌نیا جێ مه‌هێڵه.
11-له‌كاتی هه‌ر روداوێك راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه به ژماره‌كانی به‌رگری شارستانی 115 و 125.