نه‌وا
ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "لهدانیشتنهكانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌تى عیراق ناكرێت، هه‌روه‌ها تائێستا یه‌كێتى و پارتی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داد رێكنه‌كه‌وتون".
ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه باس لهوهدهكهن فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سێ وه‌زاره‌تى حكومه‌ت رێككه‌وتون، كه تائێستا متمانه به وه‌زیره‌كانیان نه‌دراوه.
وتیشى، لهدانیشتنهكانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون نادرێت، تائێستا یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داد نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و كه‌سێكى دیاریكراویان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵنه‌بژاردوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكردوه‌ته‌وه، گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه هه‌یه له‌وانه‌ش پارێزگارى كه‌ركوك و حكومه‌تى نوێی هه‌رێمى كوردستان، بۆیه پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یانه بكرێت و دواى ئه‌وه كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تى داد پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.