پردێك روخا و رێگای دەربەندیخان-كەلار داخرا

25/03/2019

نەوا
بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە، بەشێكی پردی (دەرەدۆین)ی نێوان هەردوو قەزای دەربەندیخان و كەلار روخا و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزاكەش شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە. 


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بارانەی چەند كاتژمێرێكە بەردەوامە، پردی (دەرەدۆین) كە دەكەوێتەسەر رێگای (دەربەندیخان- كەلار) داڕوخاوە و بەتەواوی رێگاكە گیراوە و هاتوچۆ بەهیچ شێوەیەك نییە.


هەر ئەمڕۆ محەمەد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد رایگەیاند، بەهۆی باران بارینەوە بەشێكی زۆری جادەی سەرەكی گوندەكانی سنوری مەرگە و ناحیەی بنگرد هەرەسیهێناوە.
هەروەك داواشیكرد، هەرچی زووترە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانی بەهانایانەوە بچن و رێگەكە چاكبكەنەوە، چونكە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ زیاتر لە 30 گوندی سنورەكە دروستكردوە.
ناحیەی بنگرد لەسنووری ئیداریی قەزای دوكانە و 54 گوند لەخۆدەگرێت و هەرەسهێنانی ئەو رێگایەش مەترسی بۆ هاووڵاتیان دروستكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group