نه‌وا
دوێنێ ئاگرێكی زه‌به‌لاح كڵێسای نۆتردامی له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا سوتاند، كۆتایی به مێژوویه‌كی 850 ساڵی هێنا.
پاش چه‌ندین كاتژمێر له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ناو كڵێساكه، كه تاوه‌ر و سهقفهكهشی سوتاند، هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی پاریس توانییان دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و كۆتایی به ئاگره‌كه بهێنن.
كڵێسای نۆتردام ته‌مه‌نی بۆ 850 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مێژووه سوتا و له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا ئاندرێ فینۆت وته‌بێژی كڵێساكه بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "هه‌موو شتێك ده‌سووتێ، هه‌موو شتێك كه له سه‌ده‌ی 13 و 19 ماوه‌ته‌وه، ده‌سوتێ، هیچ شتێك نامێنێت".
پاش كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ش، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له نزیك كڵێساكه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "ده‌ستخۆشی له به‌رگریی شارستانی ده‌كه‌م، كه نه‌یانهێشت خراپترین سیناریۆ ببینین".
وتیشی "هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاره راده‌گه‌یه‌نین و كڵێسای نۆتردام بنیات ده‌نێینه‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا ئاشكرایانكردوه، كه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه هه‌بێت، كه له كڵێساكه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چوو.