ئاژانسی هابیتات 47 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق خه‌رج ده‌كات

17/04/2019

نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی داڕشتنی پلانی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ ئاژانسی هابیتات بۆ عیراق دیاری كراوه‌، كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو.
له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له‌ هه‌ولێر، نوێنه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بون و له‌باره‌ی گرنگی كۆنفرانسه‌كه‌ش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و كۆنفرانسه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ بكرێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و 47 ملیۆن دۆلاره‌ی رێكخراوی هابیتات بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بۆ عیراق دیاریكردوه‌.
وتیشى "وه‌ك پارێزگای سلێمانی ساڵی رابردو دوو ملیۆن دۆلارمان خه‌رج كردوه‌ و ئه‌مساڵیش زیاتر له‌ دوو ملیۆن دۆلارمان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش بۆ سیستمی روناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی ته‌رخان ده‌كه‌ین".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاریكراوه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بۆ هه‌موو عیراق خه‌رج ده‌كرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group