فەرماندەیەكی سوپای ئێران: بەم نزیكانە دەچینە بەرزاییەكانی جۆلان

19/04/2019 جیهان

 

فەرماندەی‌ هێزی‌ وشكانی‌ سوپای‌ ئێران دەڵێت: بەمزووانە دەچنە جۆلان و سوپای‌ ئیسرائیل لەو شوێنە دەردەكەن.
كیومەرس حەیدەری‌ فەرماندەی‌ هێزی‌ وشكانی‌ سوپای‌ ئێران رایگەیاند كە "بەدوای‌ دوژمنەكانمانەوە بووین تا بەرزاییەكانی‌ جۆلان، بەمزووانە دەچینە جۆلان و قەوارەی‌ زایۆنی‌ لێدەردەكەین".
فەرماندەی‌ هێزی‌ وشكانی‌ سوپای‌ ئێران وتی‌: "ناساندنی‌ سوپای‌ پاسداران وەك رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌، ئاسایشی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا لە ناوچەكەدا دەخاتە مەترسییەوە و سوپای‌ ئەمریكا دەكاتە هێزێكی‌ تیرۆریستی‌ داگیركەر كە لە هیچ شوێنێكی‌ جیهاندا ئاسایشی‌ پارێزراو نەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group