نه‌وا
ناجى سه‌عیدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایى له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا فه‌وزاى دروستكردوه، چونكه هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه و گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش زۆر ده‌كات.
سه‌عیدى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، فوئاد حسێن بوه‌ته‌هۆى دروستبونى فه‌وزا له‌ناو وه‌زاره‌تى داراییدا، چونكه هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه له‌و بواره‌دا و دووره له بابه‌تى دارایى و ئابورییه‌وه.
وتیشى "وه‌زیری دارایی گه‌شتى زۆر ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و زۆربه‌ى كاته‌كان له وه‌زاره‌ت نییه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خراپى كردوه‌ته‌سه‌ر كارى وه‌زاره‌تى دارایى، هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌رپرسیارى ئه‌و فه‌وزا ئابوریه‌یه، كه له‌وڵاتدا دروستبوه".
پێشتریش سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ ره‌خنه‌ى له‌سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرى دارایى عیراق گرتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، كه بوه‌ته‌هۆى به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م ئابورى وڵات‌دا.