رەگەزنامەی ئەنجامدەرانی پەلامارە خوێناوییەكانی سریلانكا ئاشكراكران

22/04/2019 جیهان

نەوا
رانیل ویكرێمێ سینگ سەرۆك وەزیرانی سریلانكا لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لە وڵاتەكەیدا ئەنجامدراوە رایدەگەیەنێت، لەبارەی هێرشەكە زانیاری هەواڵگریی وەرگیراوە، بەڵام رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر و لەبارەی هۆكاری ئەوەش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.
بەپێی رۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی سریلانكا، لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە وڵاتەكەیدا ئەنجامدراوە، سەرۆك وەزیرانی سریلانكا لە شاری كۆلۆمبۆی پایتەخت لێدوانی داوەو رایگەیاندوە، پێویستیان بە پشتیوانی وڵاتان هەیە بۆ ئاشكراكردنی پەیوەندییەكانی ئەو تیرۆریستانە. 
ئاشكراشیكرد، زانیاریی ئەوەیان پێگەیشتووە ئەنجامدەران هاووڵاتی سریلانكی بوون و لە قۆناغی لێكۆڵینەوەشدا پۆلیس زانیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدات.
سەرۆكوەزیرانی سریلانكا دانی بەوەداناوە، كە لەبارەی هێرشەكە زانیاری هەواڵگریی وەرگیراوە، بەڵام رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر و لەبارەی هۆكاری ئەوەش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە. 
رۆژی یەكشەممە، زنجیرەیەك تەقینەوە ژمارەیەك كڵێسا و هۆتێلی شاری كۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا و دەوروبەری كردە ئامانج و بەپێی نوێترین ئامار، كە لە لایەن سەرچاوە پزیشكییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ئاكامی تەقینەوەكاندا، تا ئێستا 290 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 500 كەسی دیكەش برینداربون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group